٢٣ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٩:٥٦
چوارەمین ڕۆژی فستیڤاڵی شانۆی کوردی، ڕۆژێکی پڕبینەر

لە چوارەمین ڕۆژی بەڕێوەچوونی سێزدەهەمین خولی فستیڤاڵی شانۆی کوردی کە لە ڕۆژانی پڕبینەری ئەم ڕووداوە بوو، چوار شانۆ لە پارێزگەکانی کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ئیلام و دیاربەکر له سه قز نومایش کرا.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :"شانۆی "بە تەنیا ژنێک"، "سەمفۆنیای ئاژەڵان"، "تەیەل"  و "سپی مەند" ڕۆژی پێنجشەممە نومایش کران.
بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ڕەخنە و لێکدانەوەی شانۆکان و ئامادە کردنی بوڵتەنی فستیڤاڵ تایبەت بە ڕووماڵ کردنی هەواڵەکانی سەبارەت بە ڕووداوەکان، وتووێژ و کورتەی شانۆکان لە بەرنامەکانی دوایین ڕۆژی نومایش کرانی شانۆکانی سێزدەهەمین خولی فستیڤاڵی شانۆی کوردی بوو.
ئەمڕۆ هەینیش ڕێ و ڕەسمی تایبەت بە دواڕۆژ و کۆتایی ئەم ڕووداوە هونەرییە بە بەشداریی عەلیڕەزا ئاشناگەر، جێگری بەشی سیاسی، ئاسایشی و کۆمەڵایەتیی پارێزگاری کوردستان بەڕێوە دەچێ و دۆسییەی ئەم خولەی فستیڤاڵی شانۆی کوردیش دادەخرێ....

کۆتایی کورتە نامە/310